واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی "لوتكه‌ی به‌غدا" ئاشكرا كرا

واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی "لوتكه‌ی به‌غدا" ئاشكرا كرا

پەیامی کورد … واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی "لوتكه‌ی به‌غدا" ئاشكرا كرا

دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی بانگهێشتكردنی كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك و شاو میری وڵاتان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی دراوسێ "لوتكه‌ی به‌غدا" ئاشكرا ده‌كات.

فوئاد حوسین، وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند: بانگهێشتنامەیان بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئاراستەی پێنج وڵاتی ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، کە بریتین لە "ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، رووسیا و چین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئاژانسی "سپۆتنیک"ی رووسی ئاشكرایكردووه‌، بڕیاره‌ رۆژی شەممە 28-8-2021، کۆنگرەكه‌ له‌ بەغدای پایته‌خت بەڕێوە بچێت.

شایه‌نی باسه‌، کۆنگرەی "لوتکەی بەغدا" بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق، بە هاوکاریی فەرەنسا و بە ئامادەبوونی سەرکۆماری میسر، نوێنەری سەرۆکی ئیمارات، میری قەتەر و نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، بەڕێوە ده‌چێت، لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک، میر و شاکانی وڵاتانی دراوسێ تاوتوێی کێشەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

پێشتریش ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندبوو، كه‌ بەشداریی لوتکەی بەغدا دەکات.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ شەش سەرۆک و شا و میری دیکە ناردووە، کە بریتین لە:

- نەواف ئەحمەد سوباح، میری کوێت.

- رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا.

- سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە.

- ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری نوێی ئێران.

- تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر.

- محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە