پەرلەمان یاسای وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاكی هەمواردەكاتەوە

پەرلەمان یاسای وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاكی هەمواردەكاتەوە

پەیامی کورد … پەرلەمان یاسای وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاكی هەمواردەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ ئەنجام دەدرێت.

لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوریی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١) دەكرێت.

هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای (نیشان و مه‌دالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و پرۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە