ئەو ئەفغانیانەی هاوکاری سوپای ئەمریکا بوون دەبردرێن بۆ ئەو وڵاتە

ئەو ئەفغانیانەی هاوکاری سوپای ئەمریکا بوون دەبردرێن بۆ ئەو وڵاتە

پەیامی کورد … ئەو ئەفغانیانەی هاوکاری سوپای ئەمریکا بوون دەبردرێن بۆ ئەو وڵاتە

 

ئیدارەی جۆ بایدن بڵاویکردەوە، ئامادەیە گەشتەکان بۆ هێنانە دەرەوەی وەرگێڕە ئەفغانیەکان دەستپێبکات کە لە ماوەی نزیکەی 20 ساڵدا یارمەتی هێزەکانی ئەمەریکایان داوە.

 

 

 

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی لە کۆتا هەفتەی مانگی حەوتدا گەشتەکان بۆ هێنانە دەرەوەی هاوپەیمانەکان لە ئەفغانستان دەستپێدەکات، سەرەتا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داوای ڤیزای کۆچی تایبەتیان کردووە بۆ ئەمەریکا.

 

بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە وتەبێژەکەی کۆشکی سپی ڕەتی کردەوە ئاماژە بە ژمارەی ئەو ئەفغانیانە بدات کە لەیەکەمین گەشتدا دەبرێنە ئەمەریکا، ئاماژەی بەو شوێنەش نەدا کە بۆی دەگوازرێنەوە.

 

ساکی وتی " هۆکاری ئەوەی ئێمە ئەم هەنگاوانە دەنێین ئەوەیە ئەوان کەسانێکی ئازان دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ئێمە بەو ئەرکانەیان دەزانین کە ماوەی چەند ساڵێکە کردوویانە".

 

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەلایەن نوێنەرانی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانەوە ڕووبەڕووی فشار بۆوە تاوەکو پلانێک دابنێت بۆ هێنانە دەرەوەی ئەو ئەفغانیانەی یارمەتی هێزەکانی ئەمەریکایان داوە، پێش تەواوبوونی کشانەوەی سەرجەم هێزەکان لە مانگی داهاتوودا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە