شوناسی پێنج کارمەندی فڕۆکە گیراوەکەی سوپای پاسداران لە ئەڕژەنتین ئاشکرا دەبێت

شوناسی پێنج کارمەندی فڕۆکە گیراوەکەی سوپای پاسداران لە ئەڕژەنتین ئاشکرا دەبێت
پەیامی کورد    ...  شوناسی پێنج کارمەندی فڕۆکە گیراوەکەی سوپای پاسداران لە ئەڕژەنتین ئاشکرا دەبێت

گۆڤاری ئیسرائیل ی هیووم، لە ڕاپۆرتێکدا ناوی ئەو پێنج کەسەی فڕۆکە گیراوەکەی ماهان لە ئەرژەنتینی، ئاشکرا کرد.
ناوەکان بریتین لە:
غولامڕەزا قاسمی، محەمەد خوسرەوی عێراقی، عەبدۆلباسێت محەمەدی، سەعید وەلی‌زاده و مێهدی مووەسەلی 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڕژەنتین، ئەم کەسانە لە گەڵ سپای تیرۆریستی پاسداران پەیوەندیان هەبووە. 

هەواڵدەریی سیمپل فلایینگ، دوێنێ باسی لە دەستبەسەرداگرتنی بوئینگێکی 747 ی ماهان لە فڕۆکەخانەی بۆینس ئایرسی کرد. 

کۆمپانیای ماهان ئەیر سەر بە سوپای پاسدارانە و لە پێڕستی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دایە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە