پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ٠٩ی ٢٠٢١ لەگه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاره‌كانی ئاسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی ٠.١٦% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٧٧.٤٨ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ری Oil Price، كه تایبه‌ته به نرخی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی ووزه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی ٠.١٦% به‌رزبوه‌وه به ٧٧.٤٨ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی برێنت، نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش به‌ریژه‌ی ٠.٧% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته ٧٣.٣٧ دۆلار و له‌بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی ١% به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه.
هاوكات به ووته‌ی شاره‌زایانی بواری ووزه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه خواست بۆ سه‌رچاوه‌كانی ووزه زۆر بێت و قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بێت، ئه‌وا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە