دەوڵەتی تورکیا چالاکێکی سیاسی و ٣٣ کەسی دیکە دیپۆرتی ئێران دەکاتەوە

دەوڵەتی تورکیا چالاکێکی سیاسی و ٣٣ کەسی دیکە دیپۆرتی ئێران دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    چالاکێکی سیاسی لە لایەن ووڵاتی تورکیاوە گەڕێندرایەوە ئێران . 

دوێنێ ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٩ پێنج شەممە دەوڵەتی تورکیا عادڵ بارامی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە گەڵ ٣٣ کەسی دیکە لە سنووری پارێزگای ئۆرمیەوە گەڕاندەوە ئێران . 
عادڵ بارامی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا لە شاری ئانتالیا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراو دوێنێ گەڕێنراوەتەوە ئێران .

جێگای ئاماژەدانە سەرەڕای هەوڵی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ نەگەڕاندنەوەی ناوبراو بێ ئاکام مایەوە .
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە