پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگ لە لایەن حکوومەتەوە دەردەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی باج و كرێی دوو مانگی بەهۆی رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی كۆرۆنا بۆ كرێچییەكانی حكوومەت دەركرد.
لەو نووسراوەدا هاتووە و ئەمڕۆ ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری کراوە، ماوەی چالاکی بۆ بەدەستهێنانی داهات کە دەکەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەکانییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە پۆلێنكردوە.
1. خانووبەرەی میری
جێبەجێکردنی بڕگەی ١ و ٢ بە بڕیاری ژمارەی ٥١ لە ٠٥-٠٥-٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی کرێ و سوودی دواکەوتنی کرێچییەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەڕێوبەرایەتییەکانی خانووبەرەی میری بۆ ماوەی ٢ مانگ بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١١-٠٥-٢٠٢٠ کە لەو ماوەیە نەیانتوانیوە بەشێوەی ئاسایی موڵکەکان بەکاربهێنن.
٢. سەبارەت بە وەرگرتنی باج بەمشێوەیە دەبێت:
- بەخشینی باجدەران لە سزا و سوودی دواکەوتن لە باجدان بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا ئەگەر ماوەکە کەوتبێتە نێوان ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١٠-٠٥-٢٠٢٠.
- درێژکردنەوەی ماوەی دانی قیست بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١٠-٠٥-٢٠٢٠.
- درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی راپۆرتی باجی لێبڕینی راستەوخۆ بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرچووە.
- سەرجەم ماوە یاساییەکانی پابەندبونی باجدەر بە رێکارەکانی باج بۆ ماوەی دوو مانگ لە ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١٠-٠٥-٢٠٢٠ بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا.
3. سەبارەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و خانووبەرە بەمشێوەیە دەبێت:
- باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان
پێویستە لەکاتی خەمڵاندنی باجدەران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ی دارایی رەچاوی وەستانی چالاکییەکان بکەن بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١٠-٠٥-٢٠٢٠ واتە ئەو ماوەیە خەمڵاندنیان بۆ ناکرێت.
- باجی خانووبەرە
- لەکاتی وەرگرتنی باجی خانووبەرە و زەوی دەبێ رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا کە لە ١١-٠٣-٢٠٢٠ تاوەکو ١٠-٠٥-٢٠٢٠ دەستپێدەکات.

.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە