ئەمریکا: دۆسیەی چالاکییە نهێنییەکانی ئەتۆمیی ئێران بە بێ وڵام داناخرێت

ئەمریکا: دۆسیەی چالاکییە نهێنییەکانی ئەتۆمیی ئێران بە بێ وڵام داناخرێت

پەیامی کورد... ئەمریکا: دۆسیەی چالاکییە نهێنییەکانی ئەتۆمیی ئێران بە بێ وڵام داناخرێت

پاش داواکاریی و مەرجی ڕژێمی ئێران، سەبارەت بە داخرانی دۆسیەی گوماناوی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران، بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ناوکی، ئەمریکا ڕایگەیاندووە تا ئەو کاتەی ڕژێمی ئێران وەڵامێکی دروست نەداتەوە ئەو دۆسیە داناخرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان بە هەواڵدەریی "ئەلعەرەبییە"ی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەیکە دەبێت لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە چالاکییە نهێنییەکانی ئەتۆمیی ڕژێمی ئێران بە ئاکام بگات؛ ئەگەر ڕژێمی ئێران وەڵامێکی گونجاو و دروست بە پرسیارەکانی ئاژانس نەداتەوە ئەوە دۆسیەکە داناخرێت و هیچ ڕێککەوتنێکیش لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا ناکرێت.

ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەڵامی ئێرانی بە ڕەشنووسی یەکێتیی ئەورووپای بینیوە، بەڵام وەڵامی ئێران هەنگاو هەڵێنان بۆ پاشەوەیە و هیچ یارمەتییەک بە بووژاندنەوەی بەرجام ناگەیێنێ.

ڕژێمی ئێران بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر، دەیەوێت کات بە فیڕۆ بدا و هەنگاوێک زیاتر نزیک ببێتەوە لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی و ئەوش بکاتە کارتێکی گوشار بۆ باج وەرگرتن لە وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە