ئافرەتێک پاش ڕووخاندنی ماڵەکەی گیانی لە دەستدا

ئافرەتێک پاش ڕووخاندنی ماڵەکەی گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد    ...    ئافرەتێک پاش ڕووخاندنی ماڵەکەی گیانی لە دەستدا

بە پێی زانیارییەکان پاش  ٣٤ ڕۆژ لە گیان لە دەستدانی"ئاسیە پەناهی"، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە کاتی ڕووخاندنی خانووەکەی گیانی لەدەست دا، پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان، گیانلەدەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی بە نەخۆشی دڵ ڕاگەیاند.

"سەلیم خانی"، بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەری پارێزگای کرماشان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەستیاری دۆسیەی گیان لە دەتسدانی ئاسیە و دەرئەنجامی تاقیکارییەکان لە کەمتر لە ٢٠ ڕۆژدا، لە کۆتاییدا پزیشکی دادوەری گیان لە دەستدانی ئاسیەی بە نەخۆشی دڵ ڕاگەیاندووە و هۆکاری مردنی ئەو ژنەش بە بەرپرسانی دادوەری ڕاگەێندراوە".

ئاکامی تاقیکاری پزیشکی یاسایی و و٢تەکانی "سەلیم خانی" سەبارەت بە گیان لەدەستدانی "ئاسیە پەناهی" لە کاتێکدایە کە پێشتر، "ڕەزا ساڵحی"، بەرپرسی بەسیجی زانکۆی ڕازی کرماشان، سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو ژنە زانیارییەکی زیاتری خستبووە ڕوو و ڕایگەیاندبوو کە "ئاسیە پەناهی" لە ئەنجامی بەکارهێنانی گازی بیبەر و گازی فرمێسکڕێژی کارمەندانی شارەوانی کرماشان گیانی لەدەست داوە.

هەروەها، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووخانی خانووی ئەو ژنە کوردە و ئازار و لێدانی لە لایەن کارمەندانی شارەوانی کرماشانەوە، بەرپرسانی شارەوانی کرماشان وێڕای ڕەتکردنەوەی ئازار و لێدانی ئەو ژنە، باسیان لە گیرۆدەبوونی "ئاسیە پەناهی" بە ماددەی هۆشبەر کردبوو کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە