بە چەکی ئەمریکی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کرانە ئامانج

بە چەکی ئەمریکی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کرانە ئامانج

پەیامی کورد    ...   بە چەکی ئەمریکی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کرانە ئامانج 

چەکەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەن چەکدارانی سەربازییەوە لە دژی ئەرتەشی تورکیا لە سووریا بە کار دەهێنرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاڵگ ژوورائۆلیۆف ، بەرپرسی ناوەندی ڕووسیا لە ئاشتی حێزبەکانی دژ بەر لە سووریا ، ڕایگەیاند ئەو چەکانەی لە لایەن ئەمریکاوە گوازراونەتەئەو ووڵاتە لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە لە دژی سەربازانی تورکیا لە باکووری سووریا بەکار دەهێنرێت .

ژوورائۆلیۆف لەمبارەوە ڕایگەیاند : لە چەکە ڕاگوێزراوەکانی هێزەکانی ئەمریکا کە لە لایەن ئەوانەوە ڕاگوێزراوە ، لە تێکهەڵچوونەکانی چەکداران و هەروەها لە دژی سەربازانی تورک لە باکووری سووریا بە کار دەهێنرێت .

جگە لەمانە لە بەرامبەر دۆخی دژواردا خەڵکی سڤیل ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بە شێوەی بەرفراوان شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی خۆیان بە جێ دەهێڵن و بەرەو ناوچەکانی بن کۆنتڕۆڵ دەوڵەتی سووریا دەڕۆن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە