پەیامی کورد ... دەست لەکار کشانەوەکەی شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەردرا .
حزبی حاکمی ژاپۆن دەستلەکار کشانەوەی سەرۆکوەزیران لە پۆستەکەی خۆی بە شێوەی فەرمی قەبووڵ کرا .
پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندبوو ، شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ئەم وولاتە بە هۆی نیگەرانییەکان بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە نەتوانێت باشترین بڕیار بۆ وڵاتەکەی بدات، لەبەرئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە..
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتیان دا لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەست لەکارکشانەوەی ئابێ ، بۆرسەی تۆکیۆ ٢٪ دابەزی .
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی دووشەممە بۆ دووهەمین جار لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە نەخۆشخانە بوو ە .
ئەو هەروەها ڕۆژی دووشەممە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ناولیندرا کە درێژترین ماوەی سەرۆکوەزیرانی بە ناوی خۆی تۆمار کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە