پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە
سهرۆكوهزیران مهسروور بارزانی بهبۆنهی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا هاتووه : لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
دهقی پهیامهكهی مهسروور بارزانی :
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە