پەیامی کورد ... کارمەندانی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی ترامپ تووشی کۆرۆنا بوون .
چەندین کارمەندی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک هەموو ئەندامانی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری پێش هەموو مەراسیمەکان بە پێی پڕۆتۆڵی ئەمنییەتی تاقیکاری کۆرۆنا ئەنجام دەدەن . هەروەها ڕاگەیندراوە کە بە سەدان تاقیکاری ئەنجام دراون . شەش کارمەند دەرئەنجامی تاقیکارییەکانیان پۆزتیڤ بووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوان ئامادەکارییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەکانیان لە دوای ڕاوەستانێکی زۆر لە ئۆکڵاهاما یان دەکرد
ئەم کارمەندانە نێردراونە قەرەنتینە . هەروەها نابی کەسە نزیکەکانی تووشبووانیش لە کۆبوونەوەکاندا بەشداری بکەن . پێش دەستپێکردنی مەراسیمەکە ڕێژەی گەرمای لەشی هەموو کارمەندەکان کۆنترۆڵ دەکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە