پەیامی کورد ... هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان ئاشکرا دەکرێن
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند : هاتنی ڤیرووسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە كوردستان هۆكارن بۆ ئەوەی ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی ستراتیژی تا ئێستا جێبەجێ نەكراون، دەشڵێت، لەسەر ئاستی هەمو هەرێمی كوردستان ٨٩ پڕۆژەی نیشتەجێبون و رێگاوبان كاریان لەسەر دەكرێت و تێچووی هەموویان ٤٥ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن و ٤٧٦ هەزار دینارە.
ئاگرین عەبدۆڵڵا ، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی ٧٠ رۆژدا لە ١٩ زۆندا بە بەهای ٤٢٠ ملیار دینار ٧٩ پڕۆژە جێبەجێ كراون هەموویان لە بواری رێگاوباندا بوون، چەندان رێگای ستراتیژی كاریان لەسەركراوە لەوانە، رێگای سلێمانی كەلار و هەولێر دهۆك، لە هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی تونێڵەكان و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانداین و ئێستا بەشێكیان كاری لەسەر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆكی لیژنەی ئاوادانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان بەبێ زانیاری قسەی لەسەر پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە كردوە، چوونكە لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە چەندان پڕۆژەی جێبەجێ كردوە لەوانەش رێگاكانی نێوان شار و پارێزگاكانیش بۆ هەموو كوردستان.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن باسی لەوەشکرد، ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا كاریان لەسەر كراوە كۆی گشتیان ٢٢ پرۆژیە بە ١١٠ ملیار دینار و ٦٩ پرۆژەی دیكەش هەر لە سێكتەری رێگاوبان سەرپەرشتی كراون هەروەها ٤٢ پڕۆژەی نیشتەجێ بوونیش بە تێچووی ٣٩٦ ملیار دینار كاریان تێدا كراوە و بەشێكیان تەواوكراوە و بەشێكی دیكەیشیان كاریان لەسەر دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی دەستبەركاربوونی كابینەی نۆیەم ٩ ملیۆن و ٤٣٧ هەزار پشكنین لە تاقیگەكانی بیناسازی ئەنجامدراوە و پڕۆسەی كێشكردنیش لە دەروازەی هەموو شارەكان كار دەكەن بۆ سەلامەتی رێگاوبانەكان.
ئاگرین عەبدۆڵڵا روونیشیکردەوە، هاتنی ڤیرووسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە كوردستان هۆكارن بۆ ئەوەی ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی ستراتیژ تا ئێستا جێبەجێ نەكراون، لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان ٨٩ پڕۆژەی نیشتەجێبون و رێگاوبان كاریان لەسەر دەكرێت و تێچوی هەموویان ٤٥ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن و ٤٧٦ هەزار دینارە.
هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند : "سێ لیژنه‌ی لاوه‌كیمان دروستكرد بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و لیژنانه كاریان له‌سه‌ر سێكته‌ری رێگاوبان و سێكته‌ری نیشته‌جێبون كرد و دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوونی لیژنه‌كان گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی رێگاوبانه‌كان به‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌داخه‌وه رۆژانه خه‌ڵك ده‌بێنه قوربانی، ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته وه‌رگرتنه بۆ لیژنه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه كۆمه‌ڵێك رێگا بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته".
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و حكوومه‌ت، ٤٢٥ رۆژه له په‌رله‌مان متمانه‌یان وه‌رگرتوه، "له‌به‌ر رۆشنایی به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ركه‌وتوه له ماوه‌ی ئه‌و ٤٢٥ رۆژه ٤٢٥ بلۆك له‌سه‌ر یه‌ك دانه‌نراوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، له بواری رێگاوبانیش ٨٥% كۆی گشتی پرۆژه‌كانی رێگاوبان راگیراون، ئه‌و ١٥% كارده‌كه‌ن، ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ن به كاریان بۆ حكوومه‌ت كردوه، زۆربه‌یان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خۆیان كارده‌كه‌ن ره‌نگه هه‌ندێكیان له‌به‌ر ناوبانگی خۆیان بێت كه تا ئێستا كاره‌كانیان رانه‌گرتوه".
هاوڕێ مه‌لا ستار باسی لەوەشکرد، "كێشه‌ی رێگاوبانه‌كان په‌یوه‌ندی به تاك به تاكی ئه‌و هه‌رێمه هه‌یه، نازانم چۆن حكوومه‌ت و وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه له هاتووچۆكردنیان ئه‌و هه‌مو گرفته‌ی رێگاوبانه‌كان نابینن له كاتێكدا دۆخی رێگاوبانه زۆر خراپه و بوەته جێگه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە