گۆتێرێس لەگەڵ زێلێنسکی کۆ دەبێتەوە

گۆتێرێس لەگەڵ زێلێنسکی کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد... گۆتێرێس لەگەڵ زێلێنسکی کۆ دەبێتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٢٨ی نیساندا لە ئۆکراینا لەگەڵ ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە.

نووسینگەی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ئەنتۆنیۆ گوتەرێس لە سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ساز دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٨ی نیساندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا، کۆ دەبێتەوە و دواتریش لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر زێلێنسکی-یەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

بڕیاریش گوتەرێس بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی زیادکردنی هاوکارییە مرۆیییەکان بۆ گەلی ئۆکراینا لەگەڵ کارمەندانی دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ناوچەیە کۆ ببێتەوە.

لە ٢٠ی نیساندا گوتەرێس، نامەیەی ئاراستەی نوێنەرانی هەمیشەیی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا داوای کرد بە ئامانجی گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە پێناو ئاسایشی ئۆکراینا بگیرێنە بەر، لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین و لە کیێڤ چاوی بە ڤلادیمیر زێلێنسکی، بکەوێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە