ئایا تورکیا دەیەوێ لەگەڵ ڕووسیا شەڕ دەست پێبکات ؟؟؟

ئایا تورکیا دەیەوێ لەگەڵ ڕووسیا شەڕ دەست پێبکات   ؟؟؟

پەیامی کورد    ...    ئایا تورکیا دەیەوێ لەگەڵ ڕووسیا شەڕ دەست پێبکات   ؟؟؟

ناوچەی ئێدلیب لە باکووری سووریا لەم دواییانە شاهێدی گۆڕانکارگەلێکی زۆر دیار و بەرچاو بووە و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا لە ئاستی هەڕەشە کردن یش دەرباز بووە و لەوانەیە بتوانین بڵێین بە تایبەت لە دوای کوژران و بریندار بوونی سەربازانی ڕووسی و تورک بە هۆی زیاد بوونی ئاڵۆزییەکان گەیشتووەتە سنووری مەترسییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پێی هەموو ڕێکەتنوکانی پێشوو ڕێکەوتنی ئاستانەی تورکیا دەبوایە گرووپگەلی تیرۆریستی لە گرووپگەلی دژبەری دەوڵەت لەم ناوچەیە لە باکووری سووریا کە لە بن کۆنتڕۆڵی تورکیا و هاوپەیمانەکان " ئاش ئێس " جیا دەکردەوە و دوایی گرووپگەلی دژبەری دەوڵەتی سووریا لە سەر میزی ووتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دابنیشتبان ، بەڵام تورکیا نە تەنیا هیچ هەوڵێکی بۆ ئەنجام دانی ئەم ڕێکەوتنە ئەنجام نەدا بەڵکوو تەنانەت زۆرێک لە تیرۆریستەکان کە لە شوێنە جیاجیاکانی سووریا و عێراق جێگیر بوون بۆ ئەم ناوچەیە کۆچیان کرد و تەنانەت هەندێک هاودەست لەگەڵ هەولی تیرۆریستی لە دژی هێزەکانی ڕووسیا و ئەرتەشی سووریا هەستان .

هۆکاری ئەم جۆرە ڕێکەوتنە ش ئەمە بوو کە دەوڵەتی سووریا و ڕووسیا و ئێران دەیانویست ماجەرای ئێدلیب کە لە حاڵی ئێستادا بە ناوەندی گرووپگەلی دژبەری دەوڵەتی سووریا و گرووپگەلی تیرۆریستی شکڵی گرتووە بێ خوێنڕشتن بە شێوەی دیپلۆماتیک حەل و چارەسەر بکرێت .

سرووشتی بوو کە بە لە بەرچاو گرتنی ئەوەی کە ئەنجامنەدانی ئەم ڕێکەوتنەی تورکیا دەوڵەت و ئەرتەشی سووریا لە سەر ئەوە بێت کە خودی سەرزەوینەکانی سووریا بە زۆری چەکگەلێک کە ماوەتەوە سەرزەوینەکانی خۆیان ئازاد بکەن و لەم ڕاستایەدا هەم ئەرتەشی سووریا و هەم ئەرتەشی ڕووسیا هەوڵیان دا کە ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی ئاشتیوانانی تورک بە شێوەیەک لە دەرەوەی نەوچەی جەنگەڵی دابنێن و لە تێپەڕبوون لەوان هێرش بکەنە سەر تیرۆریستان .

لە هەندێک بواردا هەندێک لە تیرۆریستەکان ناوەندەکانی ئاشتیوانانی تورکیایان وەکوو سپەر بۆ خۆیان دانا و لە پشتەوەی ئەم سپەرە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و ڕووسیا کارێک کە بوو بە هۆکاری گیان لە دەستدانی هیزەکانی هەردوو لا لە سووریا و ڕووسیا و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی سووریا و ڕووسیا بەرەوڕوو بووەوە و بووە هۆکاری کوژرانی هێزەکانی تورکیاش 

لێرەدا دیار و ڕوونە کە لەم ماجەرایەدا سناریۆیەک لە پشت پەردەدا هەیە کە هەوڵ دەدات هاوکارییەکانی تورکیا و ڕووسیا و ئێران بۆ بەدەست خستنی ئاشتی لە سووریا تێک بدات 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە