نزیكەی 500 هەزار كەس لە سنوورەكانەوە بۆ زیارەتكردن هاتونەتە عێراق"

نزیكەی 500 هەزار كەس لە سنوورەكانەوە بۆ زیارەتكردن هاتونەتە عێراق"

پەیامی کورد... نزیكەی 500 هەزار كەس لە سنوورەكانەوە بۆ زیارەتكردن هاتونەتە عێراق"


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایدەكات، نزیكەی 500 هەزار كەس لەسنوورەكانەوە بۆ زیارەتكردن هاتونەتە عێراق.

لەراگەیەندراوێكدا كەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردۆتەوە باس لەوەکراوە، بەپێی ئامارەكان بە مەبەستی زیارەتكردن لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی زیارەتكردنی ئەمساڵەوە تا ئێستا، هەزار و 62 ئۆتۆمبێل و، نزیكەی 500 هەزار كەس لە دەروازە سنوورییەكانەوە،داخڵی عێراق بوون و سەردانی كەربەلایان كردووە.

باسی لەوەشکرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی رێگاكان كە زیارەتكاران پێیدا تێپەڕدەبن، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەموو ئامادەكاریەكی كردووە، بەپێی پێشبینیەكان تا كۆتایی هاتنی رێورەسمەكانی چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن، ژمارەی زیارەتكاران دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێك كەس، هەموو ئاسانكارییەكیش بۆ هاتنی زیارەتكاران لە رێگەی دەروازەكانەوە دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە