پەیامی کورد ... دامەزراندنی ژنێک بە پۆستی گاردی پاراستنی پاشای عەرەبستان هەرا دەنێتەوە .
وێنەی ژنێک ل ەنێوان گاردی پارێزگاری و پاراستنی سەڵتەنەتی عەرەبستان ، لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا هەرای نایەوە .
ئەمە یەکەمین جارە کە ژنێک لە پۆستێکی وەها هەستیاردا دادەمەزرێت .
دژبەرانی ئەم هەنگاوە ، ئەم کارە بە نادرووست لەقەڵەم دەدەن لەگەل کاراکتەری ژنانی عەرەبستانی و بە پێچەوانەی بنچینەی ئەخلاقی و سوونەتتەکانی عەرەبستانی و تەنیا بە نەمایشێکی دەشۆبهێنن .
ئەوانەشی کە لەگەڵ ئەم هەنگاوەن ئەم کارەیان بە نموونەیەکی دیکە لە گۆڕانکارییەکانی عەرەبستان ناو برد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە