پەیامی کورد ... تەرمی منداڵێکی 10 ساڵ لە نزیک کۆمەڵگەی هیران سیتی هەولێر دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، لەلایەن دوو هاوڕێیەوە بە بلۆک و بەرد کوژراوە.
فەرهاد عەزیز سەلیم، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بەناوی (ئەحمد غدیر جەمال) لەلایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراوە.
هاوکات هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، دوو مێرمنداڵ کە تەمەنیان 14 ساڵ و 16 ساڵە، ئەحمەدیان بە مەبەستی دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ خۆیان بردووەتە نزیک کۆمەڵگەی هیران سیتی بۆئەوەی دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەداوە، بۆیە بە بەرد و بلۆک لە سەریان داوە و کوشتویانە، دواتریش دەستدرێژییان کردووەتە سەری.
هۆگر عەزیز ئەوەشی گوت، هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
وێنەی تۆمەتبارەکان:

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە