بەپەلە ... هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر ماڵی خەڵک لە شنۆ

بەپەلە ...  هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر ماڵی خەڵک لە شنۆ

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ ٣ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی شنۆ، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتیەک بە ناوی “ئومید قادر سەکینە” دانیشتووی گوندی تاچیناوێی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ئەم هێزانە ئەمڕۆ یەکشەممە  " ١ ژوئیەی ٢٠١٨ " هێرشیان کردەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەک بە ناوی “دڵشاد فەقێ زادە” دانیشتووی " تاچیناوێ " و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە ڕۆژی ڕابردووش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی قەرەسەقەڵ و برایەکی بەندکراوی سیاسی هیدایەت عەبدۆڵاپوور، بەناوی فەرهادیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستبەسەر کراون.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەند کەسی دیکە بەڵام نەیانتوانیوە دەستبەسەریان بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە