پەیامی کورد … بەمزووانە کتێبی "پیرەدار" چاپ دەکرێ
کتێبی "پیرەدار" کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەری خولقێنەری "دارەپیرە" ئامادەی چاپ کرا.
ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی چلەی ماڵاواییی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبێکی لە ژێر ناوی "پیرەدار" ئامادە کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چاپ و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و شایانی ئەو نووسەرە مەزنە بڵاو دەکرێتەوە.
کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێک هاتووە کە بە خامەی شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەم بەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پڕۆژەکەی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە