لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی

لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی

پەیامی کورد...لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی

لیرەی تورکی بەهاکەی بە ڕێژەی (٥٪) لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دەستدا لە کاتێکدا کە هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا هەتا دێت زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیرەی تورکی ڕوو لە دابەزینە و (١٠٠) دۆلار بە (١٦٨٥) لیرەی تورکییە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخی لیرەی تورکی زۆر دابەزیوە و بۆ هەر (١٠٠) دۆلارێک (١٥) لیرەی لێ بووەتەوە.

لە ئەمساڵدا دۆخی لیرەی تورکی زۆر خراپە بە جۆرێک (٢٢٪) بەهاکەی لە دەست داوە و ڕۆژە بە ڕۆژ دادەبەزێت، سەرەڕای ڕێکارەکانی حکومەت بۆ دابەزینی بەهاکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: تورکیا ڕێژەی سوود بەرز ناکاتەوە بەڵکوو دای دەبەزێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە