پەیامی کورد... کەشێکی سارد و باراناوی ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کاریگەریی نزمە پەستانێک ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات و کەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی هەر دوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاکوو یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوای هەرێم ناسەقامگیربوونێک بە خۆوە دەبینێت.
«نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها تاوە باران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت» وەک ئەوەی لە پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم هاتووە و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بە خۆوە دەبینن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بە جۆرێک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
هۆشداریش دە داتە هاووڵاتییان بەگشتی و مەڕدارەکان بەتایبەتی کە لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا خۆیان بە دوور بگرن لە شوێنی ڕوودانی بروسکە و ڕوونیدەکاتەوە، مەترسیی بروسکە لە ناوچە دەشتاییەکان زیاترە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە