پەیامی کورد... فەرهەنگی "پازار" چاپ و بڵاو کرانەوە
فەرهەنگی کوردیی "پازار" بەرهەمی نووسەر، شاعیر و فەرهەنگنووس، "سەحەر موعێزی" خەڵکی شاری سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.
فەرهەنگی کوردیی "پازار" بەرهەمی زەحمەت و ماندووبوونی ١٣ساڵەی ئەو نووسەرە کوردەیە.
فەرهەنگەکە لە نۆ بەرگ پێک هاتووە و کۆکەرەوەی ڕەنگە کوردییەکانە و لەلایەن زانکۆی سەلاحەدینی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
نووسەر لە ماوەی ١٣ ساڵدا کە خەریکی نووسینی فەرهەنگەکە بووە، سەردانی زۆرێک لە شار و گوندەکان کردووە و زۆربەی ڕەنگە کوردییەکانی کۆ کردووەتەوە.
لە فەرهەنگی ڕەنگی "پازار"دا بە سێ زمانی کوردی، فەرەنسیی و ئینگلیزی باسی ڕەنگەکان کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو فەرهەنگە وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی ئیسپانیۆلی.
فەرهەنگی "پازار" باسی ٣٧ هەزار ڕەنگی لە خۆی گرتووە و بۆ ئەو پرۆژە گەورەیە لە فۆلکلۆر و بەشی کولتووریی نەک چوار بەشی کوردستان بەڵکوو لە فەرهەنگ و دابونەریتی کوردەکانی "سوودان" و "میسری"ش کەڵک وەرگیراوە و ئاماژە بە فەرهەنگ و کولتووری کوردەکانی ئەرمینیا و قەفقازیش کراوە.
ئەو فەرهەنگە یەکێک لە کامڵترین و گشتیترین فەرهەنگی ناسینی ڕەنگەکان لە کوردستان و سەرانسەری ئێراندایە و بە خزمەتێکی گەورە بە مێژووی ڕەنگ ناسی لە زاگرۆس و کوردستان و ناوچەکە دەژمێررێت.
"سەحەر موعێزی" نووسەری فەرهەنگی "پازار" ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە. ناوبراو جگە لە فەرهەنگی "پازار" دوو بەرهەمی دیکەی لە بواری ئەدەبیات و شیعر و یازدە بەرهەمی لە بواری پەروەردەی منداڵاندا چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە