پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە هەناردەکردنی کۆکی نەوت و ئێلێکترۆدی گرافیتی بۆ ئێران هۆشداری دا .
بە پێی بڵاو کراوەی ئەم بەیاننامەیە ، فرۆشتن و گواستنەوەی ئەم دوو جۆرە لە ماددە بۆ ڕژیمی ئێران ، کە یەکێک لە مەواددی پێداویستی بۆ پیشەسازی فوولاد " ئاسن " ە بە بەر گەمارۆوەکانی ئەمریکا کەوتووە و قەدەغەیە .
هەروەها هەر لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " بەو پێیەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران داهاتەکانی خۆی بۆ پێشبردنی بەرنامە شەڕئەنگێزانەکانی خۆی لە ناوچەکە ، لەوانەش وەکوو پەرەپێدانی چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ ، و چالاکیگەلی هێرشبەری و پاڵپشتی لە تیرۆریسم بەکار دەهێنێت ، دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بڕینی دەرئامەدی کۆماری ئیسلامی لە پیشەسازی فوولاد " ئاسن " هەوڵی زۆر جیددی داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە