كتێبی (یاده‌وه‌ریی دره‌خت)ی نووری بێخاڵی چاپ كرا

كتێبی (یاده‌وه‌ریی دره‌خت)ی نووری بێخاڵی چاپ كرا

پەیامی کورد... كتێبی (یاده‌وه‌ریی دره‌خت)ی نووری بێخاڵی چاپ كرا

کتێبی (یادەوەریی درەخت) وه‌ك چاپكراوێكی نوێ لە نووسینی نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووری بێخاڵی چاپ کرا.

(یادەوەریی درەخت) کە چوارەم ئەزموونی شیعری و بیستەمین کتێبی چاپکراوی نووسه‌ره‌، لەباری فۆڕم و ناوەڕۆکەوە تەواو لە سێ ئەزموونەکەی تری (شەڵاڵم بە عەتری ئێوارە، سەفەر نیشتمانی نییە و موسافیر هیچ، با گۆرانی دەڵێت) جیاوازە.

ئەم کتێبە شیعرییە کە 61 دەقی لە خۆی گرتووە، ژمارە (32)ی زنجیرەی چاپ و بڵاوکراوەکانی (ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین)ە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كتێبی شیعری (یادەوەریی درەخت) لە کتێبخانەی (مەم و زین) ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ ڕێک بخرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە