پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دوکتۆر نەسار ئەلرۆبەیعی.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکوومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرینگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە