پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە ڕێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی ئامادە دەكات
پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە (ڕێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی) دەكات.
بەپێی زانیاریەكان بڕیارە لە هەرێمی كوردستان كار بۆ ڕێكخستنی كاری میدیای ئەلكترۆنی بكرێ، بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەكی لە ژێر ناوی (یاسای ڕێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی) ئامادەكردووە، پڕۆژە یاساكە لە ٢٠ ماددە پێكهاتووە.
لە پڕۆژەیاساكەدا ڕێكار و مەرجی بۆ دامەزراندنی وێبسایت و پێگە ئەلكترۆنییەكان دیاریكراوە و كۆمەڵێك سزاش بۆ سەرپێچییەكان دیاری دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە