مێرمنداڵێکی کورد ڕۆمانێکی چاپ و بڵاو کردەوە

مێرمنداڵێکی کورد ڕۆمانێکی چاپ و بڵاو کردەوە

پەیامی کورد ... مێرمنداڵێکی کورد ڕۆمانێکی چاپ و بڵاو کردەوە

 

کچێکی تەمەن ۱۵ ساڵ، خەڵکی مەریوان یەکەم ڕۆمانی خۆی بە زمانی فارسی لە ژێر ناوی ”المپیاد نجوم“ چاپ و بڵاوکردەوە.

 

“ئاڵا بسامی” نووسەری ئەم ڕۆمانەیە و خاوەن کۆمەڵێک چیرۆک و کورتە چیرۆکە، ناوبراو لە شاری مەریوان دەژی و توانیویەتی لە تەمەنی ۱۵ ساڵیدا ئەم ڕۆمانە بە زمانی فارسی بنووسێ کە پێکهاتووە لە ٤۰٨ لاپەڕە و لە چاپەمەنیی “زانکۆ” لە شاری بۆکان لە چاپ دراوە.

 

 کارەکتەری سەرەکی لە ڕۆمانی “ئۆلەمپیادی نجووم”دا کوڕێکی لاوی خوێنەوارە کە بە پێچەوانەی هاوڕێیەکانیەوە بەدوای خوێندن و زانیارییەوەیە و هەوڵ دەدا لە ئۆلمپیادی هەسارەناسی لە وڵاتی کانادا بەشداری بکات و لە ئاکامدا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێ.

 

شایەنی باسە ئاڵا بسامی کچی نووسەر و دەرهێنەر عەبدولڕەحمان بسامی ناسراو بە (خاڵۆ کوردین) ئەندامی کانوونی نووسەرانی کوردستانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە