پەیامی کورد ... کچە کوردێک خەڵاتێکی ئەدەبی وڵاتی سویدی دەستەبەر کرد
به‌لسه‌م كامیل كه‌ره‌م فه‌یلی ئه‌دیب و نووسه‌ری كورد لە دووره وڵات، خه‌ڵاتی سمۆلتسی ئه‌ده‌بی ساڵی ٢٠٢١ی وڵاتی سویدی پێبه‌خشرا بۆ ئه‌و رۆمانه‌ی به‌ناوونیشانی ( ئاسۆی روداو) به زمانی سویدی نوسیویه‌تی.
ئه‌م خاتوونه كچی كامیل كه‌ره‌م فه‌یلییه كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبی شیوعی عیراق بووه.
خانه‌واده‌ی به‌لسه‌م به ھۆی ئه‌وه‌ی كه كوردی فه‌یلی بوون، سه‌ره‌تای ساڵانی ھه‌شتاكان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌عیراق ده‌ركراون و ره‌وانه‌ی ئیران كراون، به‌لسه‌م ساڵی ١٩٨٢ له ئاواره‌یی و له‌وڵاتی ئێران له دایكبووه.
دواتر كۆچیان كردووه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و له‌كۆتاییدا له‌ساڵی ١٩٩٠ له‌سوید گیرساونه‌ته‌وه.
به‌لسه‌م منداڵێكی ٧ ساڵ كه گه‌یشتوونه‌ته سوید، له‌وێ خوێندوویه‌تی ، خوێندكارێكی زیره‌ك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ركه‌وتوانه بڕیوه‌و ماسته‌ری له بواری ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستھێناوه.
خولیای ئه‌ده‌ب بووه‌و بایه‌خی به نووسینی چیرۆك و رۆمان به زمانی سویدی داوه.
چیرۆك و رۆمانه‌كانی ھێنده جوان و پڕ مانا بوون، خوێنه‌رێكی زۆر له ده‌وریان كۆبوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته جێی سه‌رنج و بایه‌خی رووناكبیران و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان.
ھه‌ر بۆیه‌ش رۆمانی ئاسۆی روداو كه رۆمانێكی جوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆته جێی سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌كادییمیه ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتی سوید‌و خه‌ڵاتی سمۆلیستت پێبه‌خشراوه كه باڵاترین و به‌نرخترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌و وڵاته‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە