پەیامی کورد ... ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه و تەماشای مانگ ده‌كه‌ن و لە ئەگەری دیتنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاریده‌كرێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند، كاتژمێر٧:٠٠ ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆده‌بێته‌وه و پێكه‌وه چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانگ ببینرێت، ئه‌وا سبه‌ی شه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌رنا رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌بێته جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌قفی سوننی عێراق ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌ماشای بینینی مانگ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە