ڤلادیمێر پوتین، بە ڕێوڕەسمێکی سوێند خواردن کە لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، پۆستی سەرۆکایەتی ڕوسیای وەرگرتەوە کە بۆ جاری پێنجەمە هەڵبژێردراوە.
دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد، پۆتین وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، لە ئێستادا بە دڵسۆزییەوە سوپاسی هەموو هاوڵاتیانی سەرانسەری ڕوسیا دەکەم، هەروەها ستایشی بەرگریکارانی ڕوسیا و ئەوانەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستوور پارێزگاری لە خەڵکی ڕووسیا دەکات، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە کە لە ڕابردوودا کاری منی دیاریکردووە و کاری داهاتووم دیاری دەکات. بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا وەک ئەولەویەتێکی سەرەکی دەمێننەوە و خزمەتکردنی ڕووسیا وەک ئامانجی سەرەکی من دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەردەوام دەبین لە دروستکردنی جیهانێکی فرەچەشن، دەبێت سەربەخۆ بین، وە ڕێگای نوێ بکەینەوە بۆ نەتەوەکەمان وەک ئەوەی چەندین جار لە مێژوودا ڕوویداوە، کە هەمیشە وانەی لێ فێر دەبین.
لە درێژەی وتارەكەیدا پۆتین وتیشی، پێویستە ڕوسیا بەهێزتر و جێگیر بێت و دڵنیا بێت لە گەشەکردن و یەکگرتوویی سیستەماتیکی خەڵک. لە هەمان کاتدا ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی نەوەی نوێ گەورە بکەین کە نەریتەکانی هەموو گەلی ڕووسیا بپارێزن. ڕووسیا وڵاتێکی شارستانی یەکگرتووە و کلتورێکی فرەنەتەوەیی و فرەنەتەوەییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە