ترامپ  : بەڵگە و شەواهێدێک دەربارەی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی مان لەبەردەست نییە

ترامپ  : بەڵگە و شەواهێدێک دەربارەی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی مان لەبەردەست نییە

پەیامی کورد     ...    ترامپ  : بەڵگە و شەواهێدێک دەربارەی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی مان لەبەردەست نییە

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی شواهێدی دەربارەی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی نییە بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە پێچەوانی هەڵوێستی ووڵاتانی جیهان ڕایگەیاند : تائێستا نەسەلمێندراوە ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ژەهرخوارد کرابێت.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی گاردییەن سەرۆککۆماری ئەمریکا دەربارەی گومانگەلێک سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا ووتی : بیر دەکەمەوە دەبێ بە شێوەی زۆر جیددی بەدواداچوونی بۆ بکەین .

 دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاند، تائێستا نەسەلمێنراوە کە ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ژەهرخوارد کرابێت.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تائێستا ئەو نەسەلمێندراوە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ژەهرخوارد کرابێت، بەڵام بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ووتیشی، ئەوکارە تراژێدیایە ، بەمەترسیدارە و نەدەبوو رووبدات.
دواتریش رایگەیاند، دڵخۆش نابێت بەوەی ئەگەر ڕووسیا ناڤالنی ژەهرخوارد کردبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە