پەیامی کورد … ڕەشنووسی یاسای مافه‌كانی منداڵ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران ده‌كرێت
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕەشنوسی یاسای مافه‌كانی منداڵ تەواوبوەو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كاردا کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشكرایكردوه، بەبەشداری ڕێكخراوی یونیسێف ڕەشنوسی یاسای پاراستنی مافی منداڵ تەواوبوەو ڕەوانەی ئەنجومەن كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه:"به‌په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بینه خاوه‌ن یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی منداڵ له‌هه‌رێم‌و یه‌كێك له‌پلانه ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تیشمان پاراستنی منداڵه له‌تاوان‌و ده‌ستدرێژییه‌كان دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان".
باسی له‌وه‌ش كردووه، "ھەربۆیە له‌پێناو زیاتر پاراستنی منداڵ لەتوندوتیژیی‌و پێشێلكردنی مافەكانی، دەرچواندنی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ لەهەرێمی كوردستان به‌زه‌روره‌تێكی حه‌تمی ده‌زانین بۆ ئەوەی كۆكەرەوەی هەموو ئەو بڕگەو مادانە بێت كە لەیاساكانی تردا هاتون‌و بەشێوەیەك پارێزگاریی‌و پاراستنی تەواو بۆ منداڵان فەراهەمبكات لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی جیهانی مافەكانی منداڵ‌و هه‌موو ڕێسا‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
وه‌زیرى كار ئه‌وه‌شیه خستۆته روو:"ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه منداڵانی كوردستان بەهەمانشێوەی منداڵانی وڵاتە پێشكەوتوەكانی جیهان بەمافە بنەڕەتی‌و سەرەكیەكانی خۆیان بگەن‌و بتوانن تاكێكی بەهێزو ڕۆشنبیرو پەروەردەكراوبن بەشێوەی تەندروست‌و خوشگوزه‌ران، تاكو بەشداری كارایان هەبێت لەبونیادنانی كۆمەڵگه‌و دوربن لەهەر تاوان‌و توندوتیژیەك".
ڕه‌شنووسی یاساكه له 82 ماده پێكهاتوه‌و باس له‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك ده‌كات بۆ دانانی ستراتیج‌و پلان‌و سیاسه‌ت بۆ پاراستنی منداڵ‌و دابینكردنی مافه‌كانیان،
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە