پەیامی کورد... بەدرۆن هێرش كرایە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنوور لەزاخۆ
بە درۆن كرایە سەر بارەگایەكی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە شارۆچكەی باتیفا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە: ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بارەگای لیوای یەكی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كردۆتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە: هێرشەكە تیرۆریستی بووەو جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
دژە تیرۆر نوسیویەتی، درۆنەكە لەنێوان گوندی دووكەرێ و بەروشكا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە كراوەو لەو ناوچەیەش چەكدارانی پەكەكە تێیدا بوونیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە