پەیامی کورد … ئەنجامدەرێكی تەقینەوە خوێناوییەكەی پێنج ساڵ پێشی بەغدا دەستگیر كرا
ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستگیركردنی تیرۆریستێكی گەورەیان راگەیاند، كە دەستی هەبووە لە تەقینەوە خوێناوییەكەی ناوچەی كەڕادەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی لە ساڵی 2016دا، كە بەهۆیەوە 360 هاووڵاتیی مەدەنی كوژران.
لەمبارەیەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق وێنەی تیرۆریستەكەیان بەدەستگیركراوی بڵاوكردووەتەوە كە ناوی غەزوان زەوبەعیە و بە ئەبو عوبەیدە ناسراوە.
یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رای گه‌یاندووە كە تۆڕی هه‌واڵگریی عێراق غه‌زوان زوبهیعییان لە وڵاتێكی دەرەوەی عێراق ده‌ستگیر كردووە.
جگە لە تەقینەوەكەی كەرادە، زەوبەعی تاوانباریشە بە سه‌رپه‌رشتیكردنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌خیل مۆڵ له به‌غدا، كە له رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه له ساڵی 2016دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تەقاندەوە، هەروەها ساڵی 2017ش سارده‌مه‌نی فهقمهی له به‌غدا لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە تەقاندەوە، ئۆتۆمبێلێكی تریشی له‌ناو ئاپۆڕای زیاره‌تكارانی ئیمام كازم له نزیك چواڕیانی دۆره له به‌غدا تەقاندبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە