میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، به‌هۆی لافاوه‌وه له باكووری ئه‌فغانستان 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تریش بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ی ئایاری ٢٠٢٤، میدیاکانی جیهان ئاماژەیان بەوە کرد، ١٠٠ كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌تی به‌گلان لە ئەفغانستان گیانیان له‌ده‌ست دا، هاوکات ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش له ویلایه‌تی به‌ركه هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌وه خانوه‌كانیان ڕووخا و گیانیان له‌ده‌ست دا كه زیاتر له هه‌زار خانوو ده‌بێت.
جێی ئاماژەیە، لافاوەکە دوێنێ هه‌ینی ڕوویداوه و به‌رپرسانی خۆجێیی ویلایه‌ته‌كانی باكووری ئه‌فغانستان سەرەتا وەک ئاماری سەرەتایی باسیان لە گیانلەدەستدانی نزیکە ٦٢ کەس کرد، بەڵام ژمارەکە بەرزتر دەبێتەوە.
هاوکات بەرپرسێکی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە پارێزگای به‌گلان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگەیاند، بارانبارینی زۆر لە وەرزی گەرما بوەتەهۆی دروستبونی لافاو و تەنها لە پارێزگای باغلان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستداوه و سه‌دانی كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە