لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سوری ئێران 23 کەس کوژران و نزیکەی دوو هەزاری دیکەش برینداربوون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سوری ئێران 23 کەس کوژران و نزیکەی دوو هەزاری دیکەش برینداربوون

لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی چوارشەممە سوری ئێران 23 کەس کوژران و نزیکەی دوو هەزار کەسیش برینداربوون.

چوارشەممە سور، بۆنەیەکی تایبەتە لە کۆتا شەوی چوارشەممەی ساڵی ئێرانی بەڕێوەدەچێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدەدرێت و یاری ئاگرین بەکاردەهێنرێت.

جەعفەر میعادفەر سەرۆکی رێکخراوی فریاگوزاری ئێران رایگەیاند، لەسەرانسەری ئێران 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 114 کەسیش برینداربوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 616 کەسیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی 413 کەسیان سەختە.

ئاشکراشیکرد، ژمارەی قوربانییەکانی چوارشەممە سوری ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 24% زیادیانکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە