وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەک مانگدا بازرگانیی ئەلیکترۆنی بە رێژەی 25% زیادیکردووە .
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، ”وەزارەتەکەمان لە پێشەنگی ئەو وەزارەتانەدا بوو کە پشتیان بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەستبوو بەتایبەتی کەرتی دابەشکردنی سووتەمەنی کە چالاکییەکی گەورەی لەو بوارەدا ئەنجامدا”.
ئاماژەی بەوەش كرد،سەرکەوتنی جێبەجێکردنی ئەزموونی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی مامەڵەی ئەلیکترۆنی و بازرگانیکردن لەو رێگایەوە، بەو پێیەی قەبارەی بازرگانی لە مانگی رابردوودا بۆ زیاتر لە 550 ملیار دینار بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 25%”.
ئەوەشی خستۆتەروو”کاردەکەین بۆ فراوانکردنی ئەو ئەزموونە و بڵاوکردنەوەی بۆ سەرجەم شوێنەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی، هاوکات ئەو ئەزموونە تەنها لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا سنووردار نەبووە، بەڵکو لە هەموو مامەڵە داراییەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کار بەو سیستمە کراوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە