وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە 34 هەزار و 943 کەس کوژراون.
وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە 34 هەزار و 943 هاوڵاتیی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە باس لەوەشدەکات بەهۆی هێرش و بۆردوومانی فڕۆکەجەنگییەکان و ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای ئیسرایئیلەوە تا ئێستا 78 هەزار و 572 هاوڵاتی برینداربوون.
هاوکات دامەزراوەیی فریاکەوتنی غەززە پێشبینی دەکات 10 هەزار فەڵەستینی هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا مابێتنەوە و هێشتا دەرنەهێندرابن.
لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس ”گەورەترین هێرشی 75 ساڵی رابردوو”یان کردە سەر ئیسرائیل تەنها لە رۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی لە ناوچە سنووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کوژران کە رێژەیەکی زۆریان هاوڵاتیی مەدەنی بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە