پەیامی کورد ... هەڕەشەی لەناوبردنی کاکەییەکان دەکرێت
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین رایگەیاند، ھەڕەشەی بەردەوام لە كاكەییەكانی سنووری خانەقین دەكرێت و ئەگەر ناوچەكە چۆڵ نەكەن، كۆمەڵكوژیان دەكەن، ئەوانیش لە ترسی گیانی خۆیان شەوانە گوندەكان چۆڵ دەكەن و تەنھا پیاوەكان پاسەوانی لە خۆیان دەكەن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ووتی: "لە خانەقین دوو گوندی كاكەیی ھەن، كە نزیكەی ٦٠٠ماڵ دەبن و دوای ھێرشەكەی چەند رۆژی ڕابردوو، ئێستا ھەڕەشەیان لێ دەكەن كە كۆمەڵكوژیان دەكەن ئەگەر گوندەكان چۆڵ نەكەن، بۆیە ئەوانیش بە شەوان ماڵ و خێزانیان دێنن بۆ ناوشار و تەنھا بەشێك لە پیاوەكان پاسەوانی لە گوندەكان دەكەن، كە ھەڕەشەكانیش بە ناوی داعش دەكرێت و شەوی ڕابردووش جارێكی دیكە ھەڕەشەیان لێ كردوون".
شێخ مستەفا گوتیشی: "حەشدی شەعبی چوونەتە لایان و داوایان لێ كردوون كە فەوجێكیان بۆ درووست دەكەن و بیانكەنە حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوان رازی نەبوون، بۆیە مەترسیی جیددی لەسەر دانیشتووانی گوندی دارا و مێخاسی كاكەییەكان ھەیە".
دەشڵێ، ئەو دوو گوندە وەك بەشێك لە خانەقین حیسابن و تەنھا یەك گەڕەك نێوانیانە، بۆیە گەر ئەو دوو گوندە چۆڵ بكرێن، ئەوكات مەترسیی بۆ ناو خانەقینیش دروست دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە