پەیامی کورد... 500 کۆچبەر ڕزگار کران
دەزگای لوتکە بڵاویكردەوە، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ڕزگارکردن لە کەناراوەکانی کریتی بەڕێوەچوە كە 500 کۆچبەرەوە ڕزگار کرا.
شێخ حسێن حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند : لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا بەلەمێکی ماسیگرتن کە 500 کۆچبەری هەڵگرتبوو لە دورگەی کریتی کەوتۆتە مەترسیەوە.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ڕزگارکردن لە کەناراوەکانی کریتی بەڕێوەچوە ، کە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یونانەوە بە هۆی بە هێزی شەپۆلی دەریاوە کە خێرای هەوا گەشتۆتە ٧ بۆفۆر نەتوانراوە ڕزگار بکرێن.
ئەوەشیان خستەڕوو، داوای هاوکاری لە هێزێکی ئەمریکی سەربازی کراوە کەلە دورگەی کریتی جێگیرە، بۆ ڕزگار کردنی کۆچبەرەکان کە سەرجەمیان ڕزگار کراون و گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی ( خانیا ).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە