65 چەكداری داعش خۆیان رادەستی دەسەڵاتدرانی ئەفغانستان كرد

65 چەكداری داعش خۆیان رادەستی دەسەڵاتدرانی ئەفغانستان كرد


پەیامی کورد … 65 چەكداری داعش خۆیان رادەستی دەسەڵاتدرانی ئەفغانستان كرد

فەرمانڕەوای ولایەتی "ننگرهار" لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئاشكرای كرد، 65 چەكداری رێكخراوی داعش خۆیان رادەست كردووە و پەشیمانی خۆیان لەو كارانەی ئەنجامیان داوە راگەیاندووە و بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەركراوە.

فەرمانڕەوای ولایەتی "ننگرهار" لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لانیكەم 65 چەكداری رێكخراوی داعش خۆیان رادەستی دەسەڵاتدرانی ئەفغانستان كردووە.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەو چەكدارانە پەشیمانی خۆیان لە سەرجەم ئەو كارانە راگەیاندووە كە پێشتر ئەنجامیان داوە، بەهۆی ئەوەشەوە لێبوردنیان بۆ دەركراوە بەڵام بە مەرجێك سیستمی گشتی پێشێل نەكەن.

بەپێی بەیاننامەكە، ئەو چەكدارانە لە ناوچەكانی "كوت" و "باتی كوت" خۆیان رادەست كردووە و عەشایەرەكانی ئەو ناوچانە نێوەندگیریان كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە