وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا درووستكردنی هێزی چه‌كداریی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش جەختده‌كاته‌وه، “نه له‌حكومه‌تی عێراق و نه له‌هه‌رێمیش ڕێگه پێدراو نییه لایه‌نه‌كان هێزی چه‌كداریان هه‌بێت”.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند ، “پرسی دروستكردنی هێزی چه‌كداری بۆ لایهنهسیاسهكان په‌یوه‌ندیداره به‌یاساوه، واته په‌یوه‌ندیدار نییه به‌بۆچونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستانیشدا یاسایه‌ك هه‌یه بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن و له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ حزبه سیاسیه‌كان”.
ووتیشی:”له‌هه‌ردوو په‌رله‌ماندا ڕێگه پێدراونییه نه له‌حكومه‌تی هه‌رێم و نه له‌حكومه‌تی عێراق هێزی چه‌كداری هه‌بێت، به‌ڵكو هێزی چه‌كدار ده‌بێت سه‌ر به‌حكومه‌ت بێت، له‌هه‌رێمیش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئاسایش ڕێگه‌پێدراون بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، “له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌هیچ شێوازێك ڕێگه‌پێدراو نییه هیچ هێزێكی سیاسی نه له‌هه‌رێم و نه له‌حكومه‌تی عێراقیش هێزی چه‌كداری هه‌بێت، له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكیشه‌وه به‌فه‌رمی ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی هێزی چه‌كداری”.
لێدوانه‌كه‌ی یاوه‌ر له‌كاتێكدایه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی پێكهێنانی هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی باڵای بزوتنه‌وه‌كه نه‌یانشاردۆته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە