پەیامی کورد ... بریاره ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدۆلمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدۆلمه‌هدی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم تاووتوێی بارودۆخی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یران و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه ده‌كات، به‌تایبه‌ت هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عیراقدا.
جێگای ئاماژەدانە دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه بۆ هه‌ولێر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە