عەلی خامنەیی بە تووندی ووڵامی ئەمریکا دەداتەوە

عەلی خامنەیی بە تووندی ووڵامی ئەمریکا دەداتەوە

پەیامی کورد     ...   ڕابەری باڵای ئێران بەتووندی ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی دەکات و رایدەگەێنێت : ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆڵەی داعش لە حەشدی شەعبی دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ١/١/٢٠٢٠ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران لەمیانەی پێشوازیکردنی هەزاران کەس لە پەرستارانی ووڵاتەکەی ڕایگەیاند : "ئێران بەتووندی ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراقدا ماونەتەوە "بۆ تۆڵەکردنەوەی لەناوچوونی داعش لە حەشدی شەعبی، لەبەرئەوەی حەشدی شەعبی گورزێکی کاریگەری لە رێکخراوی داعشداوە، کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا درووستیانیکردبوو".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە