عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد

عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد

پەیامی کورد... عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد


وەزارەتی نەوتی عێراق داھاتی ھەناردەی نەوتی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ٧ ملیار دۆلارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیراندا، رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٣٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ ھەزار و (٥٢) بەرمیل نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە زیاتر لە ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشورەوە ھەناردەکراوە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٣ ھەزار بەرمیلیشی لە گەیارەوە ھەناردەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، داھاتی نەوت لەمانگی رابردوودا ٧ ملیار و ١١٥ ملیار دۆلار بووە ھەر بەرمیلێک بە ٧١ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە