پەیامی کورد ... عێراق/ قۆناغی دەیەمی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەستیپێكرد
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: هەڵمەتی دەیەمی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆناوچەکانی خۆیان دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەنراویكیدا ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند: حکومەت پابەندە بەهاوکاری دارایی ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەئێستاشدا قۆناغی دەیەم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان راگەیەنراوە و لەرێگەی کارتی بانکییەوە 2600 (دوو هەزار و شەش سەد) خێزان بەبڕی 1 ملیۆن و 500 هەزار دینار هاوکاری دەکرێن.
گوتیشی: وەزارەتەکەیان پێداگرە لەسەر هاوکاریکردنی سەرجەم خێزانە ئاوارەکان، دوای ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بودجەی تایبەت بە ئاوارەکان پەسەندکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە