عێراق.. لە ئەمڕۆوە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی تەلەگرام هەڵدەگیرێت

عێراق.. لە ئەمڕۆوە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی تەلەگرام هەڵدەگیرێت

پەیامی کورد... عێراق.. لە ئەمڕۆوە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی تەلەگرام هەڵدەگیرێت

وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی پلاتفۆرمی تەلەگرام هەڵدەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەیاندنی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی تەلەگرام لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەڵدەگیرێت.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق باسی لەوەشكردوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دوای بەدەمەوەهاتنی کۆمپانیای ئەپلیکەیشنی تەلەگرام بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی لایەنە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی داتا و زانیاری هاووڵاتییان دەبەن و ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و چەند کەناڵێکی فەرمی خۆی بۆ پەیوەندییکردن لەگەڵ عێراق بناسێنێت.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو، کە ئەوان دژی ئازادی رادەربڕین نین بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی هەموو کۆمپانیاکان کە خاوەنداری ئەپلیکەیشنەکانی پەیوەندییەکان دەکەن رێز لە یاسا و ئاسایشی وڵات و زانیاری بەکارهێنەرانی بگرن.

جێی باسە، رۆژی 6ـی ئابی 2023 وەزارەتی گەیاندنی عێراق لەبارەی بلۆککردنی ئەپڵیکەیشنی تەلەگرام رایگەیاندبوو، بڕیاریانداوە بە بلۆككردنی ئەپلیکەیشنی تەلەگرام لە عێراق، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و داتا و زانیارییە کەسییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە