پەیامی کورد... عێراق لە ریزی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتە بۆ چین
دامەزراوەى گومرکی چین بڵاویکردەوە، عێراق لە ریزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوت بۆ چین هەناردە دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی ئەو داتایانەی دامەزراوەى گومرکی چین بڵاویکردووەتەوە ، لە مانگی حوزەیراندا چین ٢٩ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هەناردەکردووە بە تێکڕای رۆژانەی ٩٥٥ هەزار بەرمیل.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەکە بەراورد بە مانگی ئایار ١٨٪ دابەزیوە و لەو مانگەدا عێراق نەوتی زیاتری هەناردەی چین کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ دا، عێراق ٢١٥ ملیۆن و ٤٩٦ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە و ئەو رێژەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٠٪ زیادیکردووە.
لە داتاکانی دامەزراوەى گومرکی چیندا هاتووە، روسیا لە پلەی یەکەمدایە بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ چین و دوای ئەویش وڵاتی سعودیە دێت و دواتریش وڵاتی مالیزیا.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی نەوت، عێراق مانگانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بە ٣١ وڵاتی جیهان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە